یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم داوای پێداچونەوە بە دیاریكردنی نرخی دۆلاردا دەكەن

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبوەوەو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: ناڕازین لەو نرخەی كە بانكی ناوەنی عیراق بەرامبەر دینار رایگەیاندوە، چونكە ئەمە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر بازاڕو بازرگان و هاوڵاتیان و هەلومەرجی پیشەسازان و بازرگانان و هاوڵاتیان لەبەرچاو نەگیراوە.
ئاماژەیان بەوەشدا: داوا لەحكومەتی فیدراڵ و بانكی ناوەندی دەكەن پێداچونەوە بە بڕیارەكەدا بكەن و بڕیارێك بدەن كە هەلومەرجی بازرگان و هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان و عیراق رەچاو بكەن، هەروەها كاریگەری نەرێنی لەسەر موچەخۆرانیش هەیە چونكە موچەی ئەوان زیاد نەكراوەو بە دیناری عیراقی وەریدەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group