نەوا-
شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانی بڵاوكردەوە كە لەبەشێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەبەرئەوەی پڕۆسەی ئاشتی تواناو هێزێكی گەورەی وەرچەرخانی بۆ وڵات و ناوچەكە هەیە، هەمیشە لایەنە جیاوازەكان هەوڵدەدەن پیلان و هەنگاوی تێكدەرانە بەگەڕبخەن، كاریگەرترین رێكار لە بەرانبەر ئەمانەدا بەهێزكردنی پڕۆسەكەیە لەڕێگەی یاسای دیموكراتی و سیاسەتی ئازادەوە.
شاندی ئیمراڵی راشیگەیاندوە، لەدورگەی ئیمراڵی دیدارێكیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامداوە بینیان كە گواستراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی تازە دروستكراوە، ئۆجەلان رایگەیاند كە لەبەردەم قۆناغێكدان كە لایەنی كردارییەكەی بەهێزەو لە مێژوی كۆماردا دەبێتە خاڵێكی وەرچەرخانی گەورە بۆئەوەی ئەم قۆناغە تێپەڕێنن و بچنە قۆناغێكی نوێوە، پێویستە بە هەمو شێوەیەك بیر بكەنەوەو كار بكەن و دەبێت ئاگاداری مەرترسییەكانش بن.
ئۆجەلان پێیوابوە كە پێویستە لەتوركیا سیاسەت لەنێوان گوشار، هەراسانكردن و كاردانەوەدا گیرنەخوات، مەترسییەكی جدی هەیە كە هێزە نادیموكراسییەكان دیسانەوە بكەونە جوڵە هەروەك چۆن بە درێژایی مێژووی كۆمار رویداوە ئامانجی سەرەكی ئەم هێزانە هەمیشە لە سەروی هەموویانەوە كوردو هێزەكانی ئاشتی و دیموكراسی بون و دەیانەوێت بەم ئامانجە گۆڕەپانی كۆمەڵایەتی و سیاسی تێك بدەن.