پەرلەمانتارێكی عیراق: داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەین لەسەر سیستمی ئەسیكۆدا رێكبكەوێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبوار كەریم ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دەستكەوتنی پشكی زیاترو دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێم دەبێت لە پێشینەی كارەكانی بەرپرسان بێت لە هەندێك شوێندا پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەدا كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بەپەلە لەسەر سیستمی ئەسیكۆدا لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت تاوەكو كێشەی زیاتر بۆ پشكی هەرێم دروست نەبێت، نابێت هاوڵاتیانی هەرێم ببنە قوربانی قاچاخچییەتی لە مەرزو گومرگەكاندا، بەپێی دەستورو یاساو وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت داهاتی گومرگ و داهاتە ناوخۆییەكان جیاوازن لە داهاتە فیدراڵییەكان، بۆیە رێككەوتن زامنی گەیشتنی تەواوی پشكی هەرێم دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group