وتەبێژی حكومەتی عیراق: نرخی یەك دۆلار دادەبەزێنین بۆ 1550 دینار

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، حكومەت پلانی هەیە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد دابەزێنێت و بیگەیەنێتە 1550 دینار.
عەبودی لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، حكومەت و بانكی ناوەندی بەپێی پلانێكی داڕێژراو كار دەكەن تا لە داهاتویەكی نزیكدا نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد كەمبكاتەوە، ئەو پلانە پشت بە یەدەگە دڵنیایی و پێویستەكان دەبەستێت كە لەبانكی ناوەندیدا هەن، ئەمە دەرفەت دەڕەخسێنێت بازرگانی دەرەكی بە خێرایی و ئاسانی بەڕێوەبچێت و پێداویستییەكانی هاوردەكردن دابین بكرێن.
وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاشكراشیكرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە باجی گومرگی لەسەر كەلوپەلی خۆراكی و دەرمانی هاوردەكراو هەڵبگرێت، بەهای فرۆشتنی یەك دۆلاریش بۆ هاوڵاتیان بە 1520 دینار دیاری كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group