نەوا-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە پرسی گۆڕینی دەستووردا هەرێمی كوردستان دەكرێتە ئامانج.
هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی پانێڵی (پێگە و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە، رایگەیاند، لە ئێستادا ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو قەیرانێكی گەورەدایە، قەیرانی وڵاتانی ناوچەكەش بە جۆرێكە كە كاریگەریی لەسەر تەواوی وڵاتان دەبێت.
هەروەها سەبارەت بە هەوڵەكانی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق هێمن هەورامی هۆشداریدا و ئاشكرایكرد، لە هەوڵ و دەنگۆكان بۆ گۆڕینی دەستوور هەرێمی كوردستان دەكرێتە ئامانج، باسی لەوەشكرد، پێویستە رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كە پارتی لەگەڵ ئەوەدا بووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، سەرجەم لایەنەكان خاوەنی یەك لیستی هاوبەش بن.