محەمەد حاجی مەحمود: دەستكاریكردنی دەستور دژی خەڵكی كوردستانە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكرات لەمیانی وتارێكدا لە دیداری گوڵەخانە رایگەیاند، یەكێك لە پرسەكان كە لەم دیدارەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستانە بۆ 14% و رەنگە ساڵی داهاتو بكەین بە 6%، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق و هەمو رۆژێك بچین بۆلایان و لیستەكانیان بۆ بەرین، بەڵام ئەگەر پشت بەخۆمان ببەستین، رەنگە ئێمە دەریامان نەبێت و نەوتەكەمان راگیرابێت و پیشەسازی گەورەمان پێنەكرێت، بەڵام لە بواری كشتوكاڵدا دەتوانین هەمو ئەو بۆشاییانە پڕبكەینەوە.
محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشدا، پێكەوە كاركردنی گەلان كارێكە باشە، بەڵام من پێموانییە هیچ كەسێك برامان بێت، برایەتی گەلان كارێكی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانین پێكەوە كاربكەین.
محەمەد حاجی مەحمود باسی لە دەستكاریكردنی دەستوری عێراق كرد و وتی، هەوڵدەدرێت دەستكاری دەستور بكرێت، دەستكاریكردنی دەستور دژی خەڵكی كوردستانە، هیوادارم كورد یەكگرتو بێت و پپێكەوە دژی بوەستنەوە.