دۆناڵد ترەمپ: ئێران تووشی شكستێكی زۆر قورس بووە

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران تووشی شكستێكی زۆر قورس بووە و بەمزوانە كۆتایی بە جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ تاران دەهێنێت.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی پچڕانی بەردەوامی كارەباوە، ئێران لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا ڕووبەڕووی قەیران و ئاستەنگییەكی گەورە بووەتەوە.
ترەمپ جەختی لەوەش كردەوە، هەرچەندە هێشتا ئێران خاوەنی موشەكە، بەڵام تواناكانیان لاواز بووە و ژمارەی موشەكەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group