مەسرور بارزانی: شەرعییەتی دامەزراوەیی هەرێمی كوردستان پارێزراوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا تیشكی خستە سەر  كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد بەردەوامن لەسەر داكۆكیكردن لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بەرامبەر بەمە هەوڵێكی جدی هەیە دژی ئەوەی كە بتوانن شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكەن، یاخود بەپێی دەستور بتوانن مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكەن و لەلایەكی ترەوە بە پێچەوانەوە دەیانەوێت خەڵكیش چەواشە بكەن.
راشیگەیاند، هەمان ئەوانەی كە دژی هەڵمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوەستن بۆ بەهێزكردنی كوردستان، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، پێشتر هەمو هەوڵێكیاندا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان نەبێت بەخاوەنی دەستوری خۆی، ئەو كەسانە بون لە چەندین بواردا هەوڵی جدییاندا كە پەرلەمانی كوردستان كارا نەبێتەوە، هەمان ئەوانە سكاڵایەكی تریان كرد دەڵێن بۆ كارا كراوەتەوە، دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان شەرعییەتی دامەزراوەیی هەرێمی كوردستان ئێستا پارێزراوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group