"واشنتن نیازی نییە بچێتە جەنگێكەوە كە دوو ساڵ بخایەنێت"

59 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند، ترەمپ بە پێویستی دەزانێت بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەناو ببرێت، چونكە بە هەڕەشەیەك بۆ سەر ئەمریكای دەبینێت.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، ئیدارەی واشنتن بە هیچ شێوەیەك نیازی نییە تێوەگلی جەنگێك بێت كە دوو ساڵ بخایەنێت.
ڤانس وتیشی، ئەو و ترەمپ دژی جەنگە هەمیشەییەكانن، هەروەها متمانەی خۆی دەربڕی كە سەرۆكی ئەمریكا جەنگەكە بە ئەنجامگەلێك كۆتایی پێ دەهێنێت كە بە "نایاب" وەسفی كرد.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، جێگری سەرۆكی ئەمریكا روونی كردەوە، ئەوانەی پاڵنەرن بۆ درێژكردنەوەی جەنگەكە دەتوانن رەخنەی لێ بگرن، بەڵام ئیدارەكەیان لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەكەوە پابەند بووە بەوەی نەچێتە ناو ململانێیەكی كراوە و بێكۆتاییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group