نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 24/11 دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و لەماوەی پێنج رۆژدا سەرجەمیان موچەكانیان وەردەگرن .
راشیگەیاندوە، لەهەمانكاتدا دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای 1/7/2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی باسیلەوەشكردوە كە بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو كەمی پارەی كاش لە بانكەكان دابەشكردنی موچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.