نەوا-
بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەپیشانگای نێودەوڵەتی بە بەشداری چەندین وڵات و كۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەری كشتوكاڵی و پیشەسازی خۆراك و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆیی نۆهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك كرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئامانج لە كردنەوەی پیشانگاكە زیاتر ئاشناكردنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی كشتوكاڵییە لە هەرێمی كوردستان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی كە سەردانی ئەم پیشانگایە دەكەن، بەمەبەستی دروستكردنی بازاڕێكی نێودەوڵەتی بۆ بەبازاڕكردنی بەروبومی جوتیاران و ئاشناكردنی بەرهەمەكانیان بەڕوی جیهاندا.