محەمەد حاجی مەحمود: خەڵكی كوردستان ئامادەن بۆ بەرگریكردن لەخاكی كوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا- 
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان تاكە رێگەیە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەك و پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان. 
بە وتەی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، حكومەتی عیراق جارێكی دیكە هەمان رێچكەی رژێمەكانی بەعس و پێشوتری گرتوەتەبەر بۆ پەلاماردان و شەڕپێفرۆشتن بەخەڵكی كوردستان، پێشتر كورد لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا بو، بەڵام ئێستا هەمو جیهان دەیناسێت و ژمارەی لە 50 ملیۆن كەس زیاترەو لەعیراقیشدا خاوەنی هەرێمێكی دەستوری، یاسایی و دانپێدانراوی نێودەوڵەتییە. 
ئەوەشی خستەڕو، بڕیارەكانی چەند رۆژی رابردوی بەغدا بونە هۆی ئەوەی خەڵكی كوردستان یەكدەنگی و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریكردن لە هەموو لایەكەوە نیشان بدەن، ئەوەش وایكردوە بەرامبەرەكان پاشەكشە بكەن یان سڵ بكەنەوە، چونكە ئێستا هەرێم هێزێكی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو گەلێكی هەیە بە كیمیاباران، ئەنفال و وێرانكاری نەوەستاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group