نه‌وا - بینایی شۆرش
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو، وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌دۆلف هیتله‌ر سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان له‌گه‌ڵ كچێكی بچوكدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایشكرا و له زیادكردنێكی ئاشكرادا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 10 هه‌زار دۆلار.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، وێنه‌كه له ساڵی 1933دا له‌لایه‌ن وێنه‌گری ئه‌ڵمانی "هێنریك هۆفمان"ه‌وه گیراوه، وێنه‌كه‌ش سه‌رنجڕاكێشه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیتله‌ر منداڵێكی جووی به‌ناوی "رۆزا برنێل نینیاو" له‌باوه‌ش گرتوه و په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵدا دروستكردوه، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان هۆكاری كوشتنی شه‌ش ملیۆن جوو بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان كاتێك خه‌ڵك له‌یادى له‌دایكبوونى هیتله‌ردا له حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌ى كۆده‌بنه‌وه و رۆزاو دایكیشى ئاماده ده‌بن، سه‌ركرده‌ی نازیه‌كان ده‌زانێت رۆژی له‌دایكبوونی له‌گه‌ڵ رۆزادا هه‌مان رۆژه، هه‌ربۆیه ئه‌و كچه بچوكه و دایكه‌كه‌ی بۆ ماڵه‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت، دواتریش به ئیمزای خۆیه‌وه وێنه‌كه بۆ رۆزا ده‌نێرێت و له‌سه‌ری ده‌نوسێت "ئازیزه‌كه‌م نینیاو له ئه‌دۆلف هیتله‌ره‌وه، میونشن 16ی حوزه‌یرانی 1933" وه‌ك له وێنه‌كه‌شدا دیاره پێده‌چێت رۆزا چه‌ند گوڵێكی كێشابێت له‌سه‌ر وێنه‌كه.
له ساڵی 1955دا وێنه‌گره‌كه له كتێبێكیدا وێنه‌یه‌كی تری رۆزا و هیتله‌ری له ژێر ناونیشانی "خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هیتله‌ر- كه دڵخۆش ده‌بوو به بینینی" بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆزا جوو بوو، به‌ڵام هاوڕێیه‌تیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هیتله‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵی خایاند، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ هیتله‌ردا، له ساڵی 1943 و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا رۆزا به‌هۆی نه‌خۆشی ئیفلیجییه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستییه‌ى هیتله بۆ ئه‌و كچه بچوكه جووه، له‌لایه‌ن سه‌ركرده نازییه‌كانه‌وه ره‌تده‌كرایه‌وه و مارتن بورمان سكرتێرى تایبه‌تى هیتله‌ر داواى له‌و كچه و دایكه‌كه‌ى كردبوو په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نازیه‌كاندا بپچڕن، به‌ڵام هیتله‌ر حه‌زى به‌وه نه‌ده‌كرد و هۆفمان له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانى "هیتله هاوڕێم بوو" نوسیویه‌تى "هیتله‌ر پێى وتووم هه‌ندێك كه‌س هه‌ن به‌هره‌یه‌كى راسته‌قینه‌یان هه‌یه له‌تێكدانى دڵخۆشى كه‌سانى تر"، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه كه رۆزا له‌نێوان ساڵانى 1935 بۆ 1938 زیاتر له 17 جار نامه‌ى بۆ هیتله‌ر ناردوه.