وادەی كردنەوەی تونێلی پیرمام- شەقڵاوە راگەیەنرا

20/02/2019

 

وەزیری  شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، دوای چەندین ساڵ كاركردن لە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت، كە تونێلی پیرمام -شەقڵاوەیە، لە ناوەڕاستی مانگی 3ی ئەمساڵ دەكرێتەوە.
نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "داوامان لە كۆمپانیای جێبەجێكار كرد پەلە بكات لە تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، بەتەواوبوونی تونێلی پیرمام خزمەتێكی باش بە  شوفێران و ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەگات."
وتیشی: "بۆ گەشتیارانیش سوودێكی زۆری هەیە لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو سنوورە، لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ سەرووی سێ ملیۆن تێپەریوە و بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، چاوەڕواندەكرێت ڕیژەكە لە داھاتوودا زیاتر بەرز بێتەوە بۆ ھەموو گەشتی وەرزەكانی ساڵ."
شایانی باسە تونێلی پیرمام ، شەقڵاوە بە ناحیەی هەریر و قەزای سۆران و دەوروبەری دەبەستێتەوە و ماوەی نیو سەعات ڕێگا كورت دەكاتەوە، مەترسییەكانی ڕووداوەكانی ھاتوچۆ كەم دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group