كۆمسیۆنی وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی دەنگدانی راگەیاند

20/02/2019

 

فەرمانگەی  پارێزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئاگاداریەكی ئاراستەی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان كرد، كە دابەشكردنی پاداشتەكەیان دوو رۆژ دوادەكەوێت و هەر لە هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت.
فەرمانگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، بانكی هەڵەبجە ئاگاداریانكردووەنەتەوە بەهۆی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانەوە ناتوانن لە ڕۆژی یەكشەممە 24ی شوباتی 2019 پاداشتی كۆمسیۆنی تایبەت بە رۆژی دەنگدان دابەش بكەن، بۆیە دابەشكردنی موچەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ دوو ڕۆژی دیكە دوادەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە پاداشتەكەیان ڕۆژی سێشەممە 26ی شوباتی 2019 دابەش دەكرێت، داواشی لە كارمەندانی كۆمسیۆن كردووە لەو ڕۆژەدا سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان  و ڕەچاوی شەند خاڵێك بكەن.
فەرمانگەی كۆمسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، كەس لە جێگەی كەس ناتوانێت موچە وەرگرێت، بەڵكو دەبیت هەركەسێك بۆ خۆی بچێت بۆ وەرگرتنی موچەكەی، پێویست ئەو كەسە یەكێك لە بەڵگەنامە فەرمییەكانی پێ بێت و ئەوانەش كە كێشە لە ناوەكانیاندا هەبووە لە بانك، پێویستە سەردانی كۆمسیۆنی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group