نه‌وا
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌ڵمانییانه‌ی داعش كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده"وه ده‌ستگیركراون، به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای كوردستاندا گفتوگۆ ناكه‌ن.
له میانی دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا، په‌رله‌مانتاران بابه‌تی ئه‌ندامه ئه‌ڵمانییه‌كانی داعش-یان كرده ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه، كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا ده‌ستگیركراون.
په‌رله‌مانتارانی پارتی چه‌پ پرسیاریان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد، ئایا به‌نیازن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوا و فیدراسیۆنی باكوری سوریا كۆببنه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا میشێل مونته‌فه‌رینگ راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان دان به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوادا نانێن، له‌به‌رئه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ دروستبكه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا، هێلین ئه‌ڤریم سوممه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پ رایگه‌یاند، یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش كار و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته‌سه‌رئه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا (BND) له هه‌رێمه‌كه‌یه و 50 هاووڵاتی ئه‌ڵمانیایان ده‌ستنیشانكردوه، كه ئه‌ندامی داعشن.