نه‌وا
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا، پێنج كۆڵبه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی سه‌رماوه له‌سه‌ر سنور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئامارێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كۆتا كۆڵبه‌ر كه به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له ده‌ستداوه، ته‌مه‌نی 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاری ورمێ بووه.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ته‌رمی كۆڵبه‌ره‌كه له سنووری ناوچه‌ی نه‌نۆڕی بانه دۆزراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی زوقم و سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی هه‌نگاو، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی رابردودا 104 كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و روداوه سروشتییه‌كان بونه‌ته قوربانی.