باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆكاری جێهێشتنی بەشێك لە فەرمانبەرانی لە بەغدا و ڕاگرتنی كاری باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی هەڕەشەكان بۆ سەریان ئەو بڕیارەیان داوە.
وتەبێژێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و زیادبوونی مەترسییەكان كە لە عێراقدا هەستی پێ دەكرێت، بڕیاریانداوە ژمارەیەك لە كارمەندانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانیان عێراق جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەردانەكەی ئەم دواییەی مایك پۆمپیۆ بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوە عێراقییەكان، ڕاستیی ئەو مەترسی و هەڕەشانەیان بۆ حكومەتی عێراق شیكردووەتەوە و ئاگاداریان كردوونەتەوە.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاشكرایكردووە، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن دەكەن بە سەلامەتی و ئاسایشی دامەزراوەكانیان لەسەرانسەری جیهاندا، بڕیاری كشاندنەوەی ژمارەیەك لە كارمەندی باڵیۆزخانەی بەغدا و كونسوڵگەریی هەولێر لە سایەی ئەو دۆخە ئەمنیەی ئێستادا پەیڕەوكراوە.
متمانەی خۆشی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق نیشانداوە لەوەی كە دەتوانن بیانپارێزن، بەڵام دەزانن هەڕەشەكان مەترسین و دەیانەوێت مەترسییەكانی كەمبكەنەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان پابەند دەبن بە هاوبەشییان لەگەڵ عێراقییەكان بۆ بەهێزكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەغدا داوای لە فەرمانبەرە نابنەڕەتییەكانی كرد، لە هەریەكە لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا و كونسوڵگەریی ئەمریكا لە هەولێر، عێراق جێبهێڵن؛ هاوكات هەموو جۆرە ڤیزایەكی ئاسایی بۆ عێراقییەكان بە شێوەیەكی كاتی ڕاگرت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group