نه‌وا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، كه دزییان لێكراوه، بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو به‌سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، توانرا دو تۆمه‌تبار له‌ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزیكردندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.