نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
تۆڕی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی سۆران له رێگای یاداشتێكه‌وه داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن قه‌ره‌بوی ئه‌و جوتیارانه‌وه بكرێته‌وه، كه ده‌غڵودانه‌كانیان سوتێندراوه.
له ژێر ناونیشانی "نا بۆ فه‌وتاندنی ره‌نجی جوتیاران" ئه‌مڕۆ 13-6-2019 تۆڕی رێكخراوه ناحكومیه مه‌ده‌نیه‌كانی سۆران له‌گه‌ڵ به‌شێك له رێكخراوه‌كان و چالاكوانان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌نجامدا و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری كرد.
له‌وباره‌یه‌وه هاوار هه‌ركی نوێنه‌ری تۆڕی رێكخراوه ناحكومیه مه‌ده‌نیه‌كانی سۆران له‌گه‌ڵ به‌شێك له رێكخراوه‌كان و چالاكوانان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى "وه‌كو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نى كۆبوینه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتێك بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مساڵیان سوتێندراوه".
رونیشیكرده‌وه، یاداشته‌كه‌یان له شه‌ش خاڵ پێكهاتوه، یه‌كه‌م؛ به‌زوترین كات بۆ قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه‌ى به‌هۆی سوتانه‌وه توشی جوتیاران هاتووه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت. دووه‌م؛ داواكارین هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كۆببێته‌وه و رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه تا چیتر زیان به‌ر جوتیاران نه‌كه‌وێت. سێیه‌م؛ داواكارین ره‌وشی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا ئاسایی بكرێته‌وه، كه كێشه له‌سه‌رن و چیتر بۆشایی ئه‌منی دروست نه‌بێت. چواره‌م؛ قه‌ره‌بوی ئه‌و جوتیارانه بكرێته‌وه، كه ده‌غڵودانه‌كانیان به ئه‌نقه‌ست و به‌ده‌ست سوتێندراو‌ن. پێنجه‌م؛ زه‌ویه‌كانیان دوای سوتان ناتوانن به‌كاریبهێننه‌وه، بۆیه پێویسته كێشه‌كانیان به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ربكرێت بۆئه‌وه‌ى زه‌ویه‌كانیان بۆ كاری تری كشتوكاڵی به‌كاربهێنن. شه‌شه‌م؛ سندوقێكی نه‌ختینه‌یی دروست بكرێت بۆئه‌وه‌ى له‌كاتێكدا حاڵه‌تی وا دوباره‌بوه‌وه له‌و سندوقه سودمه‌ندبن و تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌تی كشتو‌كاڵى هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیشیه‌وه شوان كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ قه‌ره‌بوی جوتیاران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوتیاران له ته‌واوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا.