كۆمەڵەی مافی مرۆڤ: 27 چالاكوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون

06/07/2019

نەوا


بەپێی ئاماری رێكخراوێكی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ مانگی رابردوو 27 چالاكوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون و هەر لەو مانگەدا 9 كۆڵبەر و كاسبكاریش بوونە قوربانی و 14 حاڵەتی خۆكوشتنیش تۆمار كراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماری پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ مانگی حوزەیران خستوەتەڕوو.
بەپێی ئەو ئامارە، لە مانگی شەشدا هێزە ئەمنیەكانی ئێران بە بیانووی جیاجیا 27 چالاكوانی مەدەنی و ژینگە پارێزی كوردیان دەستبەسەر كردووەز
جێی باسە بەپێی ئامارەكانی پێشووتری ئەو رێكخراوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 100 چالاكوانی كورد لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون.
هەر بەپێی ئامارە نوێكەی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لە مانگی حوزەیراندا 2 كۆڵبەر كوژراون و 4 كۆڵبەر و 3 كاسبكاری كوردیش برینداربوون، كە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران پێكراون.
لەبەشێكی تری ئامارەكەدا هاتووە، مانگی رابردوو 14 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووە، كە 9 كەسیان لە رەگەزی مێ و پێنجیان لە رەگەزی نێر بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group