دوو فڕۆكەی جەنگیی قەتەری كەوتنەخوارەوە

10/07/2019 جیهان
نەوا
دوو فڕۆكەی جەنگیی قەتەری لەكاتی راهێناندا بەیەكیاندا كێشاو كەوتنەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
وەزارەتی بەرگریی قەتەری بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دوو فڕۆكەی جەنگی لەكاتی راهێناندا كێشاویانە بەیەكداو كەوتونەتە خوارەوە.
رونیشكراوەتەوە، هەردوو فڕۆكەوانەكە توانیویانە لە رێگەی كورسی خۆهەڵدانەوە خۆیان رزگاربكەن و بە سەلامەتی نیشتونەتەوە.
جێی باسە، وەزارەتی بەرگریی قەتەر هۆكاری روداوەكەو جۆری فڕۆكەكان و شوێنی روداوەكەی دیاری نەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group