سلێمانی.. هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕەوی ئەنجامدرا

11/07/2019

نەوا
هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕەویەكانی سەر چەند شەقامێكی شاری سلێمانی ئەنجامدرا و چەندین زیادەڕەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لابران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 10-7-2019 لە هەڵمەتێكی دیكەی بەشی زیادەڕەوی شارەوانی سلێمانی چەندین سەرپێچی لابران و هەڵمەتەكەش بەهاوكاری بەشی ئامێرەكان و بە پاڵپشتی هێزەكانی ئاسایش و لیوای تایبەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رونیشیكردوەتەوە، لەهەڵمەتەكەدا سەرجەم ئەو زیادەڕەویانە لابراون، كە كرابونەسەر شەقامی سەرەكی سلێمانی بۆ فولكەی تانجەرۆ و عەربەت.

 

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group