فەرماندەیەكی سوپای پاسداران هەڕەشەی لە بەریتانیا كرد

11/07/2019 جیهان
عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران

نەوا
عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند كە بەرپەرچی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كەشتییە نەوت هەڵگرە دەدەنەوە لە لایەن بەریتانیاوە لە گەرووی جەبەل تاریق.
ئاژانسی هەواڵیی نیمچە فەرمی تەنسیم بڵاویكردەوە، عەلی فەدەوی لە میانی وتارێكیدا لە چالاكیەكدا لە شاری ئەسفەهان كاردانەوەی نیشانداوە لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوت هەڵگر لە لایەن ئیدارەی ناوچەی جەبەل تاریق كە‌ سەر بە بەریتانیایە و جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوەكرد كە ئەو كەشتییەی دەستیبەسەردا گیراوە كەشتی ئێران نییە و بەكرێ گیراوە و وتی: "ئەگەر ئەمریكا و بەریتانیا بچووكترین حساباتیان بكردایە نەدەبوو ئەو كارەیان بكردایە. كارێكی بەتوانایان نەكرد، بەڵكو كارێكی ناعەقڵانییان ئەنجامدا. بەدڵنیایییەوە لەو كارانە پەشیمان دەبنەوە. ئەو هەڵمەتە دەبیسترێت كە وەك كاردەنەوە ئەنجامی دەدەین''. 
هەفتەی رابردوو كەشتیگەلی بەریتانیا لە جەبەل تاریق دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگردا گرت كە ئاڵای ئێرانی بەسەرەوە بوو و دەگوترێت كە نەوتی بۆ سووریا گواستووەتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group