وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عیراق ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-كاروان مەحمود
پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی و وەزیری نەوتی حكومەتی عیراق دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی 20ی تەمموز دواخراو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش دواخرا بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو.
حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە رادیۆ نەوای راگەیاند، بەهۆی رێككنەكەوتنی كوردو عەرەب و توركمان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان خوێندنەوەی بۆ نەكراو دواخرا بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو.
راشیگەیاند، خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاساكانی قەیرانی نیشتەجێبوون و لیژنەی ئۆڵۆمپی كراو، هەروەها خوێندنەوە بۆ یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كرا.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی و وەزیری نەوتی عیراق لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران و پرسیاری پەرلەمانتاران لەسەر رادەستكردنی نەوتی  هەرێم و چەند پرسیاری دیكەی تایبەت بەیاسای بودجە دانیشتنەكە دواخرا بۆ رۆژی 20ی تەمموزی 2019.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group