ئیڤەرتۆنی هێرشبەری بەرازیلی نهێنییەك لەبارەی گواستنەوەی ئاشكرادەكات

15/07/2019 وەرزش

نەوا

ئیڤەرتۆن سوارێز هێرشبەری بەرازیل و یانەی گریمیۆ رایگەیاند، ئۆفەرێكی لە یانەیەكی گەورەی ئەوروپییەوە پێگەیشتوە تا لەم هاوینەدا پەیوەندی پێوە بكات.
ئیڤەرتۆن لەلێدوانێكیدا، كە رۆژنامەی "میترۆ"ی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، كە ئۆفەرەكە لەسەر مێز دانراوە بۆی، بەڵام ناتوانێت ناوی یانەكە ئاشكرابكات.
وتیشی "ناتوانم بەڵێنی ئەوە بدەم كە رۆژی پێنجشەممە ئامادەدەبم لە یاری بەرانبەر باهیا، بەڵام با بزانین چی رودەدات".
بەگوێرەی رۆژنامە ئینگلیزییەكە، یانەی گریمیۆی بەرازیلی داوای 36 ملیۆن پاوەند دەكات بۆ دەستبەرداربون لە ئیڤەرتۆن، لەگەڵ هیچ یانەیەكیش دانوستاندن ناكات ئەگەر ئامادەنەبێـت ئەو پارەیە بدات.
لەم نێوەندەدا دوو یانە باس دەكرێت، كە ئیڤەرتۆنیان دەوێت، یەكێكیان ئەرسیناڵی ئینگلیزییە و ئەوی دیكەش ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییە، كە ئامادەیە 30.5 ملیۆن پاوەند لەپێناوی گەنجە بەرازیلییەكەدا بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group