گرفتەكانی بەردەم دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرا دەكرێن

18/07/2019
سالار مەحمود راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق

نەوا
راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عیراق نهێنییەكی كۆبونەوەكانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرا دەكات.
سالار مەحمود راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە بەرنامەی ئاراستەی رادیۆی نەوا ئاماژەی بە دیدێكی نوێ‌ كرد بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و وتی: "ئەوەی مایەی سەرنجە دیدێكی نوێ‌ هەیە و بێ‌ منەتی جارانی هەرێم و بەغدا بەرانبەر یەكتر رەویوەتەوە".
وتیشی: "چارەسەری بنچینەیی و هەمیشەیی تێزێكە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق خستیە بەردەم كۆبونەوەكە، بە تێڕوانین لەوەی ئێستا دەرفەتە و د.عادل عەبدولمەهدی ئامادەیە و نیەتی باش هەیە تا ئەوە ببێتە بنەمای رێككەوتنێكی درێژخایەن".
هەر لەبەرنامەكەدا مەحمود رەزا پەرلەمانتاری پێشووی عیراق ئاماژەی بە كێشەی گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا كرد و وتی "گرفت ئەوەیە ئەوانەی دێنە بەغدا كەسیان ئاگایان لە كەسیان نییە و كۆبونەوەكان ئەرشیف و مەحزەریان نییە و نانوسرێن و ئەندامەكانیش بەردەوام دەگۆڕدرێن".
وتیشی "كورد لەدوای رووخانی سەدامەوە زۆر بەبێ سەروبەرەیی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات، بۆیە پێویستمان بە دەزگایەكی پرۆفیشناڵە بۆ گفتوگۆ".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group