مانچستەر سیتی یەكەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا

04/08/2019 وەرزش

نەوا
یانەی مانچستەر سیتی یەكەم نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە و توانی لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلیزی بەسەر لیڤەرپوڵدا سەربكەوێت.
یارییەكە لەكاتی دیاریكراودا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات و بۆ یەكلابونەوەی ئەنجامەكەش پەنا بۆ لێدانی پەنالتی برا و مان سیتی توانی بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر بە 4 گۆڵ سەربكەوێت و یەكەم نازناوی ئەمساڵ بچنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group