میسی توشی پێكان دەبێت و لە بەرشەلۆنە دوردەكەوێتەوە

05/08/2019 وەرزش

نەوا
چەند رۆژێك بەرلە دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە پێكانی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی راگەیاند.
میسی تەمەن 32 ساڵ لە مەشق و راهێنانەكانی رۆژی دووشەممەی یانەكەیدا توشی پێكانی ماسولكە بوە و بەهۆیەوە مەشقەكانی بەجێهێشتوە.
هەرچەندە ماوەی دوركەوتنەوەی دیارینەكراوە، بەڵام میسی لەگەڵ بلاوگرانە ناچێتە ئەمریكا و بەشداری لە دوا ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ ناكات.
میسی شەوی یەكشەممە لە یاری جامی خوان گامبەر لەنێو یاریگای كامپ نو قسەی بۆ هاندەران كرد، بەڵام بەشداری یارییەكەی بەرانبەر ئەرسیناڵ نەكرد، كە بە 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنیان بەسەر تیمی میواندا بەدەستهێنا.
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا رۆژی 16ی ئاب دەستپێدەكات و یەكەم یاری بەرشەلۆنەش بەرانبەر ئەتلەتیك بیلباو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group