نەوا
محەمەد جەعفەر مونتەزەری داواكاری گشتیی ئێران بانگەوازەكانی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی (FIFA) سەبارەت بە رێگەدان بە ئافرەتان بۆ چونە نێو یاریگاكان لە ئێراندا، رەتدەكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا-ی ئێرانی بڵاویكردەوە، داواكاری گشتیی ئێران وەڵامی ئەو رەخنانەی داوەتەوە سەبارەت بە قەدەغەكردنی چونە ژورەوەی ئافرەتان بۆ نێو یاریگاكان و فیفاش رایگەیاندوە، ئەگەر رێگەنەدرێت بە ئافرەتان بچنە نێو یاریگاكانەوە، ئەوا ئێران لە پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكان بێبەش دەكەن.
لەوبارەیەشەوە مونتەزەری وتویەتی "چوون یان نەچوونی ئافرەتان بۆ یاریگا چی پەیوەندییەكی بە FIFAەوە هەیە؟ ئەم سوربونانە بە كەم وەرمەگرن".
دەشڵێت "زانیارییە هەواڵگرییەكانی بەردەستمان ئاماژەبەوەدەدەن، كە دوژمنەكانمان لە هەموولایەكەوە بەهەموو ئامڕازێك هەوڵی هێرش دەدەن بۆسەر كوڕ و كچان و گەنجەكانمان".