سەرەڕای ئاگربەست لە لیبیا پێكدادان بەردەوامە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا
لە هەندێك ناوچەی باشووری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزەكانی سەر بە حكومەتی تەوافوقی نیشتمانی و هێزەكانی جەنەرال خەلیفە حەفتەر روویان داوە.
سەرەڕای ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بانگهێشتی لایەنەكانی كردبوو بۆ ئاگربەست بەهۆی جەژنی قوربانەوە، لە عەین زارە، رێگەی فڕۆكەخانە، پێكدادان روویان داوە.
لە راگەیەندراوی هێزەكانی حكومەتی تەوافوقی نیشتمانیدا كە رۆژی یەكشەممە بڵاویان كردبوویەوە، ئاماژە بەوە كرابوو كە هێزەكانی خەلیفە حەفتەر ئاگربەستیان شكاندووە.
جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر لە 4ی نیساندا فەرمانی هێرش كردنە سەر تەرابلوسی دا، لەسەر ئەوەش هێزەكانی حكوومەتی تەوافوقی نیشتمانی كە شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە، ئۆپەراسیۆنی پێچەوانەی دەستپێكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group