نارنجۆكێك هەڵدەدرێتە بەردەم ماڵی سەرۆكی پێشوی شارەوانی قەڵادزێ

14/08/2019

نەوا
شەوی رابردوو نارنجۆكێك هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆكی  پێشووی شارەوانی قەڵادزێ و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو سێشەممە، لەلایەن كەسێكی نەناسراو نارنجۆكێك هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆكی پێشووتری شارەوانی قەڵادزێ و دوایی ڕووداوەكەش دەستبەجێ هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر و بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكێ گیانی لێ نەكەوتۆتەوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group