بایرن بە یەكسانبون وەرزی نوێی دەستپێكرد

16/08/2019 وەرزش

نەوا
ئەمشەو لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئەڵمانیادا، بایرن میونشن لەنێو خاكی خۆیدا بە خاڵێك رازی بوو.
لەنێو یاریگای ئەلیانز ئەرینادا بایرن میونشن میوانداری هێرتا بەرلینی كرد و لە یارییەكی بەهێزدا هەردوولا بە 2 گۆڵ یەكسان بون و خاڵەكانی یارییەكەیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكرد.
لە خولەكی 24 یارییەكەدا رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دەستپێشخەری بۆ یانە باڤارییەكە تۆماركرد و لە خولەكی 36دا دودی لوكییاكیۆ بۆ هێرتا بەرلینی یەكسانكردەوە، لە خولەكی 38یشدا ماركۆ گرۆجیچ گۆڵی دووەمی بۆ تیمی میوان تۆماركرد، تا لە خولەكی 60دا لیڤاندۆڤسكی بە لێدانی سزا یارییەكەی یەكسانكردەوە و ئەنجامیش بە یەكسانبون كۆتایی هات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group