سوارێز نزیكەی مانگێك لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە

17/08/2019 وەرزش

نەوا
یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەكی لەبارەی پێكانی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەكەیانەوە بڵاودەكاتەوە و رەنگە بۆ ماوەی مانگێك دوربكەوێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سوارێز ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە و دەركەوتوە پێكانی لە ماسولكەی قاچی راستیدا هەیە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاكانیش پەیوەندی بە چاكبونەوەیەوە هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، سوارێز بۆ ماوەی 3 تا 4 هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
دوێنێ شەو ئەتلەتیك بیلباو لە دەستپێكی وەرزی نوێی لالیگادا بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوی بردەوە و لە یارییەكەشدا سوارێز بەهۆی پێكانەوە لە تایمی یەكەمدا یاریگای بەجێهێشت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group