رادیۆی كەتەلۆنیا مژدەیەكی خۆشی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە بڵاوكردەوە

21/08/2019 وەرزش

نەوا

رادیۆی کەتەلۆنیا لە ھەواڵێکدا دڵی ھاندەرانی بەرشەلۆنەی بەگەرانەوەی میسی خۆشکرد و بڵاویکردەوە کە میسی بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو بۆ یاریەکەی شەوی یەک شەممەی تیپەکەی بەرامبەر بە ریاڵ بیتس بەشداری دەکات.
رادیۆی کەتەلۆنیا دەڵێت: "لەکاتێکدا بەرشەلۆنە لە کێشەیەکی گەورەدا بوو چونکە جگە لە گریزمان ھەرسێ ھێرشبەرە سەرەکییەکەی تیپەکەی بەھۆی پێکانەوە لەدەستدابوو ئێستا گەرانەوەی میسی بۆ ئەو یاریە ھیوای زۆر بە تیپەکەو ھاندەران دەبەخشێت بەتایبەت دوای ئەوەی میسی لە یەکەم یاری وەرزی نوێ نەیتوانی بەرامبەر بە بلباو یاری بکات و بەو ھۆیەشەوە بەرشەلۆنە شکستیھێنا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group