بۆندەکەی ریاڵ مەدریدیش رەتکرايەوە

22/08/2019 وەرزش

نەوا

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە کە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بڕی 100ملیۆن دۆلار و سێ یاریزان کە بریتین لە (گاریس بەیڵ-جەیمس رۆدریگێزو کیلۆر ناڤاسی)ی خستۆتە بەردەم یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەو یانەیە رەتیکردۆتەوە، چونکە پاریس بەیڵ و جەیمس-ی ناوێت بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆندی داھاتووی ریاڵ جگە لەو بڕە پارەیە مۆدریچ و لۆکا یۆڤیتیچ ی سربی بخرێتە نێو بۆندەکەوە کە ئەو یاریزانانە لەلایەن پاریسەوە خوزراون.
پاریس پێشتریش چەندین بۆنی بەرشەلۆنە و بۆندی یۆڤانتۆسی بۆ کرینی نەیمار رەتکردبۆوە چونکە چاوەڕوانی پارەی زیاتر دەکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group