ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی ئاشكرا كرد

25/08/2019 جیهان
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ یەكەم جار خواستی وڵاتەكەی بۆ كوشتن و لەناوبردنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرا كرد.
ئیسرائیل كاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی لە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئێران بەر لە هەر شتێك دەیەوێت قاسم سلێمانی بكاتە ئامانج.
راشیگەیاند: ئێران سەری مارەكەیە و قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسیش ددانی ئەو مارەیەو دەبێت هەڵكێشرێت.
ئەمە جاری یەكەم بەرپرسانی ئیسرائیلی باس لەپلانی خۆیان بەئامانجگرتنی قاسم سلێمانی بكەن.
ئەم وتانە دوای ئەوە دێن كە بەرپرسانی ئیسرائیل باسیان لە پوچەڵكردنەوەی پلانێكی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی وڵاتەكەیان كردبوو، لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە.
زاخی هانگبی وەزیری هاریكاری هەرێمایەتی لەكابینەی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، قاسم سلێمانی پلانی هێرشەكانی لە دژی تەلئەبیب داڕشتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group