نه‌وا
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌رما و هاوین، لێشاوی كۆچی كۆچه‌ران له وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه بۆ كیشوه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌ك ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توركیا ده‌بێته مه‌قسه‌دی یه‌كه‌می په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و كیشوه‌ری خه‌ون.
هه‌رچه‌نده رۆژانه له توركیاوه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆچه‌ره‌كان ده‌توانن ده‌ربازی ئه‌ودیو سنور و ته‌نانه‌ت ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش ببن، به‌ڵام به ده‌یان و سه‌دانیان به درێژایی شاره‌كانی سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی توركیا ده‌ستگیرده‌كرێن.
له‌و نێوه‌نده‌دا له نوێترین هه‌واڵدا له دوو شارۆچكه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئیزمیر، ٦٩ كۆچه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركراون.
له‌و باره‌یه‌وه میدیای توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك به هێزه‌كانی پۆلیس ده‌گات ده‌رباره‌ی گروپێكی كۆچه‌ران، كه له كه‌نداوی لدیر سه‌ربه شارۆچكه‌ی چه‌شمه به‌نیازن له رێگه‌ی به‌له‌می چوپه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، تیمه‌كانی هێزی ئه‌منی كه‌نار ده‌ریا، گه‌یشتنه ناوچه‌كه و به‌له‌مه چوپه‌كه ده‌وه‌ستێنرێت و 31 كۆچه‌ری نایاسایی ده‌ستگیرده‌كرێن، كه 14یان ئافره‌تن و سێیان منداڵ بون و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سۆماڵ، سوریا، كۆنگۆ و فه‌ڵه‌ستین بون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌له‌مێكی تر له‌لایه‌ن تیمی راداری مۆبایلی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی باده‌ملی سه‌ربه شارۆچكه‌ی دیكیلی ده‌ستگیركران.
له به‌له‌مه‌كه‌دا، 38 كۆچه‌ر، كه 11یان ئافره‌ت و 21یان منداڵ بون و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانستان بون، ده‌ستگیركران.
كۆچه‌ره نایاساییه‌كان دوای رێكاره‌كان، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ كران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له میانی هه‌فته‌یه‌كدا، سێ هه‌زار و 899 كۆچه‌ر له پارێزگای ئه‌دیرنه ده‌ستگیركراون.
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆچی نایاساییدا، تیمه‌كانی جه‌ندرمه له ده‌روازه‌كانی پارێزگاكه پشكنینه‌كانیان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ن و له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سێ هه‌زار و 899 كۆچه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركراون، كه زۆربه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانستان و پاكستان بون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی سنور له یۆنان له مانگه‌كانی دواییدا ئه‌و كۆچه‌ره نایاساییانه‌ی ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، ره‌وانه‌ی توركیایان ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی جنێڤ، په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه دژبه ئه‌شكه‌نجه.
دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی، كۆچه‌ره‌كان هه‌موویان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ كراون.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش هێزه‌كانی كه‌نار ده‌ریای توركیا، 73 كۆچه‌ریان له كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركرد، كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه له باشوری توركیا.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی كه‌نار ده‌ریای توركیا ژماره‌یه‌ك كۆچه‌ریان له قه‌زای دیكیلی سه‌ربه پارێزگای ئیزمیر ده‌ستنیشانكردوه، كه له‌هه‌وڵدابون به‌شێوه‌ی نایاسایی رووبكه‌نه ئه‌وروپا.
كۆچه‌ره‌كان، كه ژماره‌یان 73 كه‌س بوه و له‌سه‌ر دوو به‌له‌م بون، له دوای ده‌ستگیركردنیان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای ئیزمیر كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێككاری یاسایی پێویست له‌باره‌یانه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌منییه‌كانیش، كۆچه‌ره‌كان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سوری، فه‌ڵه‌ستینی، یه‌مه‌نی، عیراق، لیبی، سیرالیۆنی، غینی و سه‌نیگالی بون.