نەیمار لە پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە و روو لە بەرشەلۆنە ناكات

پێش 3 هەفتە وەرزش

نەوا
نەیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی واز لە بیرۆكەی رۆیشتن لە ریزی یانە پاریسییەكە دەهێنێت و روو لە بەرشەلۆنە ناكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "لیكیپ"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، نەیمار ئەم وەرزەش لە ریزی یانەكەیدا بەردەوام دەبێت و كەسە نزیكەكانی بە هەردوو ئیدارەی پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنەیان راگەیاندوە، كە لە پاریس دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی-یش ئاشكرایكرد، كە كەسە نزیكەكانی نەیمار دانیان بەوەدا ناوە، دانوستاندن لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتاییهاتوە و ناگەڕێتەوە بۆ ریزی بلاوگرانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group