فیفا پاڵێوراوانى The Bestى ئاشكرا كرد

پێش 3 هەفتە وەرزش

نه‌وا
یه‌كێتیى تۆپى پێى جیهان ناوى یاریزان و راهێنه‌رانى پاڵێوراوى بۆ خه‌ڵاتى The Best له‌سه‌رئاستى پیاوان و ژنان دیارى كرد، كه‌ ساڵانه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ دابه‌ش ده‌كات.

له‌سه‌ر ئاستى پیاوان
پاڵێوراوانى باشترین یاریزان
كریستیانۆ رۆناڵدۆ – هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال – یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى
لیۆنێل مێسى – هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین – یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى
فێرجل ڤان دایك – هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا – یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى

باشترین راهێنه‌ر
پیپ گواردیۆى ئیسپانى – یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى
یۆرگن كڵۆپى ئه‌ڵمانى – یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى
ماوریسیۆ بۆچیتینۆى ئه‌رجه‌نتینى – یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى

باشترین گۆڵپارێز
ئه‌لیسۆن بیكه‌رى به‌ڕازیلى – یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى
ئێده‌رسۆنى به‌ڕازیلى – یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى
ئه‌ندریه‌ تێر شتیگنى ئه‌ڵمانى – یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى

پاڵێوراوان بۆ خه‌ڵاتى پوشكاش (جوانترین گۆڵ)
لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى – یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى
خوان فێرناندۆ كینترۆى كۆڵۆمبى – یانه‌ى ریڤه‌رپلێتى ئه‌رجه‌نتینى
دانییل زسوری هه‌نگارى – یانه‌ى دیبریسینى هه‌نگارى

له‌سه‌ر ئاستى خانمان

باشترین یاریزان
لوسى برۆنزى ئینگلیزى – یانه‌ى لیۆنى فه‌ره‌نسى
ئه‌لێكس مۆرگانى ئه‌مریكى – یانه‌ى ئۆرلاندو برایدى ئه‌مریكى
مێگان رابینۆى ئه‌مریكى – یانه‌ى سیاتڵ رینى ئه‌مریكى

باشترین گۆڵپارێز
كریستیان ئیندله‌رى چیلى – یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى
هیدفیج لینداى سویدى – یانه‌ى فۆلفسبۆرگى ئه‌ڵمانى
سارى ڤان فینیندالى هۆڵه‌ندى – یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆى مه‌دریدى ئیسپانى

باشترین راهێنه‌ر
جیل ئیلیسى ئه‌مریكى - هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مریكا
فیل نیفیلى ئینگلیزى – هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را
سارینا ویمانى هۆڵه‌ندى – هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا

خه‌ڵاتى باشترین هانده‌ر
- سیلڤا جریكۆى به‌ڕازیلى – ئه‌و دایكه‌ى عاشقى تۆپى پێی-یه‌، كه‌ له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت و چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كه‌ بۆ كوڕه‌ نابیناكه‌ى شیده‌كاته‌وه‌
- هانده‌رانى هۆڵه‌ندا له‌جامى جیهانى 
- خۆستۆ سانچێزى ئۆرۆگوایى، دواى مردنى كوڕه‌كه‌ى، عاشقبونی خۆی بۆ یانه‌كه‌ى گۆڕى بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ى كوڕه‌كه‌ى  هانده‌رى بوو، بۆئه‌وه‌ى تامه‌زرۆیى و حه‌زى كوڕه‌كه‌ى له‌ دڵیدا بمێنێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group