وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ناردنی سیستمی بەرگریی بۆ ئۆكرانیا رەتنەكراوەتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ  لەسەر زاری سەرچاوە سەربازییەكانیەوە بڵاویكردوەتەوە،، هێشتا پێت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە فەرمی رەوانەكردنی سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ ئۆكرانیا رەتنەكردوەتەوە، ئەو هەنگاوانەشی تەواو نەكردوە كە بۆ پەسەندكردنی پێویستن.
بەرپرسێكی كۆشكی سپیش كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت باسی لەوە كردوە، وڵاتەكەی بەردەوام رۆڵێكی بنیاتنەرانە دەگێڕێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكاندا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی روسیاو ئۆكرانیا.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردبو ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا خوازیاری رێككەوتن نییە لەگەڵ مۆسكۆ لەوانەیە كاتی ئەوە هاتبێت زێلێنسكی دانوستانەكان رادەستی كەسێكی دیكە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group