نه‌وا
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ورده‌كاری هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی بۆ ریزی یانه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات و ئاینده‌ی لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندیش رونده‌كاته‌وه.
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ته‌له‌فزیۆنی به‌رشه‌لۆنه"، بارتۆمیۆ وتویه‌تی "هاوینێكی ئارام به‌ڕێوه‌چو، جگه له بابه‌تی نه‌یمار، تیمه‌كه‌مان ته‌واوكردبو، به‌ڵام پاریس سان جێرمان ده‌رگای رۆیشتنی به‌ڕووی نه‌یماردا كرده‌وه، ئه‌وكاتیش ئێمه دانوستانی كراوه‌مان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتین به رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی یانه‌كه‌یان ناوی هیچ یاریزانێكیان بۆ گۆڕینه‌وه نه‌خستوه‌ته‌سه‌ر مێزی دانوستاندن، به‌ڵكو ئه‌وه پاریس سان جێرمان بوه ناوه‌كانی خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڵام بێ ئاماژه‌دان به ناوی هیچ كه‌سێك باس له‌وه ده‌كرا یاریزانێك به‌شێوه‌ی خواستن بچێته پاریس سان جێرمان له‌گه‌ڵ بونی بژارده‌ی پابه‌ندبون به كڕینی له كۆتایی وه‌رزدا.
هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، كه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا نه‌یمار روو له به‌رشه‌لۆنه ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی لیۆنێل میسی به‌هره‌مه‌ندی تیمه‌كه‌شیان، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وتویه‌تی "گرێبه‌ستی میسی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی وه‌رزی 2020-2021 كۆتایی دێت و ده‌توانێت به‌ر له‌و وه‌رزه ریزی تیمه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌شی تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی، بارتۆمیۆ ده‌ڵێت "هاوشێوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاڤی، ئینێستا و پویۆڵ، پێویسته میسی-یش ئازادی و سه‌ربه‌ستی دیاریكردنی ئاینده‌ی هه‌بێت و كه‌ی بڕیاریش ده‌دات واز له یاری تۆپی پێ ده‌هێنێت".