نه‌وا
له یاری كۆتایی دراماتیكی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، رافائێل نادالی ئیسپانی به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ربه دوو كۆمه‌ڵه به‌سه‌ر دانی مێدڤێدیڤ یاریزانی روسی-دا سه‌ركه‌وت و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریی كۆتایی گراند سلام-دا كه له یاریگای ئارسور ئاشی له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، نادال نه‌وه‌ی كۆنی تێنسی سه‌رزه‌وی و مێدڤێدیڤ نه‌وه‌ی نوێی ده‌ركه‌وتو، روبه‌ڕوی یه‌كتربونه‌وه.
ئه‌و یارییه مێژووییه، كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند، رافائیل نادال-ی 33 ساڵان به سێ كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ربه دوو كۆمه‌ڵه یارییه‌كه‌ی برده‌وه و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. به‌و ئامانجه‌ش بۆ جاری 19هه‌م گراند سلام و بۆ جاری چواره‌میش پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستهێنا.
مێدڤێدڤ-ی ته‌مه‌ن 23 ساڵان ئه‌وه یه‌كه‌مجاره توانیوێتی بگاته یاری كۆتایی گراند سلام، به‌وه‌یش ده‌ستپێكێكی گرنگی بۆ خۆی تۆماركرد.
هه‌روه‌ها له دوای مارات سافین-ی یاریزانی تێنسی روسی، كه له ساڵی 2000دا، پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك دووه‌م یاریزانی روسی ناوی چووه مێژووه‌وه، كه له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا توانیوێتی بگات به یاریی كۆتایی.