پۆلیسی "ئینتەرپوڵ" لقێكی لە عیراق كردەوە

10/09/2019 عێراق

نەوا
پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپوڵ" لقی خۆی لە عیراق كردەوە و بارەگاكەی لە دەروازەی (تەریبیل)ی سنوری لەگەڵ ئوردن داناوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، پۆلیسی ئینتەرپوڵ لقی عیراقی كردوەتەوە و مەراسیمی كردنەوەكەش بەئامادەبونی فەریق هادی رەزیج فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەنبار و چەندین سەركردەی ئەمنی بەڕێوەچوە.
فەرماندە ئەمنیەكانی عیراق پێیانوایە كردنەوەی ئەو لقەی ئینتەرپوڵ هەنگاوێكی گرنگە بۆ پلانی پاراستنی ئەمنیەت بەتایبەتی لە خاڵە سنورییەكان بەشی خۆرئاوای وڵاتەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group