نەوا-
بەرپرسێكی باڵای عیراق ئاشكرایكردوە، لەناو بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقدا لێكترازان رویداوەو باڵێكی لێ جیابوەتەوە.
بەرپرسێكی باڵای عیراق بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندوە، باڵێك لە گروپی عەسائیب ئەهلی حەق كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات جیابوەتەوەو دەستی بەسەر نیوەی چەك و كەلوپەلە سەربازییەكانی گروپەكەدا گرتوە.
ئاماژەشیكردوە، ئەو باڵەی جیابوەتەوە پشتیوانییەكی گەورەی ئێرانی بەدەستهێناوەو لەهەمانكاتیشدا هەماهەنگی لەگەڵ حوسییەكانی یەمەندا هەیە، هەر ئەم باڵەی جیابوەتەوە لەپشت هێرشەكانی ئەم دواییەی سعودیەوە بوە.