ئەنبار.. دەستبەسەر 570 پشتێنی بۆمبڕێژكراودا گیرا

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
فازڵ ئەبو رەغیف شارەزای ئەمنی عیراقی ئاشكرایكرد، لەپرۆسەیەكدا كە بە گەورەترین دەستكەوتی هەواڵگری عیراقی دادەنرێت، لە پارێزگای ئەنبار دەستبەسەر سەدان پشتێنی بۆمڕێژكراو و بۆمب و نارنجۆكدا گیراوە.
ئەبو رەغیف لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەگەورەترین دەستكەوتی هەواڵگریدا بەهاریكاری شانەی هەڵۆی هەواڵگری و سەركردایەتی پرۆسەكانی ئەنبار، توانراوە دەست بەسەر 570 پشتێنی بۆمبڕێژكراودا بگیرێت.
هەروەها لەپاڵ پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكاندا، دەستبەسەر 25 بۆمبی دژە تانك و 55 نارنجۆك و 14 لیتر C4 دا گیراوە.
ئەو شارەزا ئەمنیە رونیشیكردوەتەوە، ئەو پشتێنە بۆمبڕێژكراوانە ئامادەكرابوون بۆ دابەشكردنی بەسەر خۆكوژەكان و تەقاندنەوەیان و ئەنجامدانی چەندین كاری تیرۆریستی.
سەرەڕای راگەیاندنی كۆتایی داعش لەساڵی 2017 شانەو چەكدارەكانی ئەو رێكخراوە بەشێوەی گروپی بچوك بچوك لە چەندین ناوچەی عیراقدا بڵاوبونەتەوەو هێزە ئەمنیەكانی عیراقیش بەردەوام پرۆسەی سەربازی ئەنجام دەدەن بۆ راوەدونانی ئەو چەكدارانە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group