پێشكەشكارێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەخاتە گریان

16/09/2019 وەرزش

نەوا
پێرس مۆرگان پێشكەشكاری بەناوبانگی تەلەفزیۆنی، لە دیدارێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی بەهرەمەندی تۆپی پێ دەخاتە گریان.

 لە میانی دیدارەكەدا، پێشكەشكارەكە بۆ یەكەمجار گرتەیەكی ڤیدیۆیی باوكی كریستیانۆ پیشانی ئەستێرەكەی یوڤانتۆس دەدات، ئەویش راستەوخۆ دەست بە گریان دەكات. 
لە كورتە ڤیدیۆیەكەدا باوكی باس لەوە دەكات چەند شانازی بە كریستیانۆی كوڕیەوە دەكات (كە لەوكاتەدا بەهرەمەندەكەی مادێرا لە تەمەنی لاویدایە). كریستیانۆ رۆناڵدۆش كاتێك ڤیدیۆكە دەبینێت، بەدەم گریانەوە دەڵێت "منی نەبینی كاتێك گەیشتمە ئەم ئاستەی تۆپی پێ".


باوكی كریستیانۆ ئالودەی ماددە كهولیەكان بوو، لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە لەدەستدانی گورچیلەكانی كۆچی دوایی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group