نه‌وا
به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمیی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی له حكومه‌ت وه‌ربگرێت، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه له كه‌رتی تایبه‌تیشدا كارنه‌كات.
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان فه‌رمانێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه "ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای ته‌ندروستی، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیاریداوه هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی له حكومه‌ت وه‌ربگرێت، پێویسته به‌هه‌مانشێوه له نۆرینگه و كه‌رتی تایبه‌تیش كارنه‌كات، جگه له مۆڵه‌تی دایكایه‌تی".
نوسراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان دوێنێ ده‌ركراوه و دوپاتكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانه له‌ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه كاری پێده‌كرێت.