نەوا
ئێستا یاریی Call Of Duty بە (Free) بۆ هەردوو سیستمی IOS-Android ی مۆبایل و بەردەستە و لەمڕۆوە بەكارهێنەرانی دەتوانن یاری پێبكەن.
كۆمپانیای Tencent Games كە بەرهەمهێنەری یارییەكەیە و لەلایەن Activision بڵاوكراوەتەوە ئەمجارە گرنگی بەو یاریانە دەدەن، كە لەڕێگەی مۆبایلەوە دەكرێن.
ئەو كەسەی یاری دەكات شێوەی بینینی بەFirst Person Preview ە.
یاری Call Of Duty لەرابردودا سەركەوتنی زۆر گەورەی تۆماركردووە ئەویش لەڕێگەی یارییەكانی Blackops و ModernWarfare كە شێوازی یاریكردنیان كلاسیكە واتە دورە لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەمیانە.
ئەو ماپانەی یاری تێدا دەكرێن هەمان ئەو ماپانەن، كە لە Blackops2و Call Of Duty یەكانی پێشوودا هەبوون.
ئەو مۆدانەی كە لە Multiplayer ی یاریەكەدا هەن ئەمانەن: Frontline-Teamdeathmatch-Domination-SearchandDestroy-Practice VS. AL
سەبارەت بە هەبوونی Battleroyal لەیاریەكەدا شتێكی ئەستەم نییە و ئەگەری بوونی لەداهاتوودا هەیە.