سادیۆ مانی وردەكاری كێشەكەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئاشكرادەكات

01/10/2019 وەرزش

نەوا
سادیۆ مانی ئەستێرە سنیگالییەكەی یانەی لیڤەرپوڵ پێیخۆشە هەردوو نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەم وەرزەدا بەدەستبهێنن، رونكردنەوە لەبارەی كێشەكەی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی هاوڕێشی دەدات.
بڕیارە سبەینێ (چوارشەممە) لیڤەرپوڵ و رێدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا روبەڕوی یەكترببنەوە، بەر لەو یارییەش لە پرێس كۆنفرانسی لیڤەرپوڵدا سادیۆ مانی ئامادە بوو، ئەو وتی "حەزدەكەم هەردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ بەدەستبهێنین..لیڤەرپوڵ تیمێكی مەزنە، هیچ شتێكیشمان نییە بیدۆڕێنین، بەڵام بۆ هەردوو نازناوەكە دەجەنگێین".
وتیشی "ئەمساڵ باشترین، ئەوەش هۆكارە بۆئەوەی هەموو رۆژێك كاربكەین بۆئەوەی باشترببین، بەراورد بە وەرزی رابردو زیاتر پێگەیشتوین".
لەبارەی كێشەی نێوان خۆی و محەمەد سەڵاح هێرشبەرە میسرییەكەی لیڤەرپوڵیش، كە لە یارییەكەیان بەرانبەر بێرنلی بە زەقی دەركەوت، مانی وتی "ئەوە تۆپی پێیە، حەزدەكەیت گۆڵی زیاتر بكەیت...گرنگە گۆڵی زیاتر تۆماربكەین...لەوێدا سەڵاح منی نەبینی، هەستم بە بێئومێدی كرد، دەشێت ئەوە روبدات، بەڵام ئێمە هاوڕێیەكی هەتا بڵێیت زۆرباشین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group